٥ هاووڵاتی لە زیندانی کرماشان لەسێدارە دران

11:54 - 20 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: حوکمی ٥ زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان بەڕێوە چوو.

ڕیکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم ٥ زیندانیی لە زیندانی دێزڵئاوای کرماشان بەڕێوە چووە و ئەو ٥ زیندانییە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە قیساس مەحکووم کرابوون.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە، شوناسی دوو کەسی لەو پێنج کەسە لەسێدارەدراوە بە ناوەکانی "ئەمیر خوڕەم نەجەف ئابادی" و "خەلیل کەرەمی" ڕاگەیاندووە.

هەتا ئێستا ئێعدامی ئەو ٥ زیندانییە لەلایەن ناوەندە پەیوەندییدارەکانی حکوومەتەوە ڕانەگەیەندراوە.