٤ هاووڵاتی لە بناری قەندیل بەهۆی بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیەوە بوونە قوربانی
14:24 - 17 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: جاریکیتر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاند و گوندی \"گڵەسوورە\" و بناری قەندیلیان بە خەستی بوردومان کرد و چوار قوربانیی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر١ی ئەمشەو رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی تورکیە گوندی \"گڵەسوورە\" و چەند گوندێکی دیکەیان لە بناری قەندیل بە خەستی بوردومان کردووە و ٤ هاووڵاتی لەو ناوچەیە کوژراو و بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیەند، دوو کەس بە ناوەکانی \"عەلی قادرزادە\" تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی \"کۆدەڵ\"ی سەردەشت \"شەپۆل ئەحمەدی\" کوڕی لوقمان تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی مەهاباد کوژراون و \"رێباز\" خەڵکی ناوجەی هێران و نازەنین لە هەریمی کوردستان و \"ئەبووبەکر خدر پیرۆت\" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی \"چەکۆ\"ی سەر بە بەخشی وەزنێ شاری سەردەشت بریندار بوون.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە ساڵانە بە بیانووی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوردمانی گوندەکانی بناری قەندیل دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئاوارەیی و کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە.
ساڵی رابردووش چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەر گوندی\" کورتەک\"یان لە بناری قەندیل بوردومان کرد کەلە ئەنجامدا ٧ هاووڵاتی دانیشتووی ئەو گوندە گیانیان لەدەست دا.