١٤٦ هاووڵاتی خەڵکی باشوور لە ڕێگای ئورووپا بێسەروشوێنن

14:50 - 9 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، ٣٣٤ هاووڵاتی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای چوون بۆ ئورووپا، گیانیان لە دەست داوە.

ئاری جەلال سەرۆکی فیدارسیۆنی کاروباری پەنابەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی چوار سالی ڕابردوودا، ٣٣٤ هاووڵاتی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای ئورووپا، لە گیانیان لە دەست داوە.

بە وتەی ناوبراو، لەو ٣٣٤ هاووڵاتییە، ١٨٨ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

سەرۆکی فیدراسیۆنی کاروباری پەنابەران لە هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێت: تەرمی ١٤٦ کەس لەو هاووڵاتییانەی وەکوو پەنابەر ڕوویان لە وڵاتانی ئورووپایی کردوو بوو و لە ئاوەکاندا، خنکابوون، بێسەروشوێنن.

کۆچی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئۆرووپا بە هۆی خراپی باری ئابووری ئەو وڵاتە بووە و بە تایبەتی لە سێ ساڵی ڕابردوودا بە هۆی کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی ناوەندی بەغدا ئەم ڕێژەیە زیاتریش بووەتەوە.