هاودەردیی منداڵانی شاری مەهاباد بە بۆنەی شیمیایی‌بارانی شاری سەردەشت

22:02 - 7 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی سەوز ئەندێشانی لاوانی شاری مەهاباد بە بۆنەی ٣٠یەمین ساڵڕۆژی شیمیایی‌بارانی شاری سەردەشت، بە کێشانەوەی وێنە لە سەر پارچە هاودەردیی خۆیان لەگە منداڵانی شاری سەردەشت دەربڕی.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەنجومەنی سەوز ئەندێشانی لاوانی شاری مەهاباد، بە کێشانی وێنە لە سەر پاڕچە هاوخەمیی خۆیان بە بۆنەی ٣٠ ساڵەی شیمیایی‌بارانی شاری سەردەشت دەبڕی.

ئەو وێنەنانە لە لایەن منداڵان و مێر منداڵانی کانوونی ژمارەی ٢ی شاری مەهاباد لە ڕاستای هاودەری و هاوخەمی لەگەڵ منداڵانی شاری سەردەشت و بەرکەوتووانی شیمایی‌بارانی ساڵی ٦٦ی هەتاوی ئەو شارە بووە.

\"\"ئەو وێنانە لە ڕۆژانی ٣ و ٥ی هەتاوی، کێشراون و ئەمڕۆ ٧ی پووشپەڕ پێشکەش بە منداڵانی شاری سەردەشت کرا.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە پاسکیل لێخورانی شارەکانی مەریوان و بۆکان مەودای ئەو دوو شارەیان هەتا شاری سەردەشت بە مەبەستی پشتیوانی لە بەرکەوتووانی شیمیایی‌بارانی ئەو شارە پێوا.

ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، شاری سەردەشت لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی حکوومەتی بەعسی عێراقەوە بۆردومان کرا و لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی پاش شیمیایی‌بارانەکەدا ١٤٠ کەس بەهۆی ئەو چەکەوە گیانیان لە دەست دا.