هاوكات لەگەڵ راپۆڕتەكەی ئەحمەد شەهید كۆڵبەرێكی دیكەی كورد كوژرا
12:32 - 20 رەشەمه 2711
كوردپا: لە حاڵێكدا كە ئەحمەد شەهید لە تازەترین راپۆرتی خوێدا ئاماژەی بە پێشێل كردنی مافی مرۆڤ لە كوردستان و كوژرانی كۆڵبەران لە ئێران كردووە، كۆڵبەرێكی دیكە لە ناوچەی سەلماس لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە كوژرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رەزا مەولایی لە شوێنێك بە ناوی \"چیچەك و خانەسوور\" هەوڵكەوتوو لە سنووری \"كوزەرەش\" هاورێلەگەڵ چەند كاسبكاری دیكە كەوتە بەر دەستڕێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
رەزا مەولایی تەمەن 35 ساڵ و خەڵكی ئاوایی \"كەشكاوێژ\"ی سەر بە شارستانی سەلماس و خاوەن هاوسەر و دوو منداڵە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاند، هێزە نیزامییەكان تەرمی ئەو كۆڵبەرە كوردەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمەكەیان رادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە.
بە وتەی هێندێسەرچاوەی ئاگادار، رەزا مەولایی لە كەسانی ناسراو و خۆشناوی ناوچەكە بووە و بەهۆی دەسكۆرتی و هەژاری پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەری گرتۆتە بەر.
بە شێوەی باو هەر حەفتە بەهۆی تەقەی راستەخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ژمارەیەك كۆڵبەری كوردی بێدیفاع گیانیان لێئەستێنرێو لەو پێوەندییەدا ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ وڵاتی ئێران، لەبەشی دوویەمی راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بە كوژرانی كۆڵبەرانی كورد بەدەستی هێزەكانی حكوومەتی ئێران كردووە و خوازیاری كۆتایی پێهێنان بەو كردەوانەیە.