هاندانی لاوان بۆ دەرهێنانی کەرەستە عەنتییەکەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوە

20:21 - 24 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران لە شاری بیجاڕ، دەستی کردووە بە هاندانی لاوانی خەڵکی ئەو شارە بۆ دەرهێنانی کەرەستە عەنتیکە و کۆنەکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سپای پاسداران هانی لاوانی شاری بیجاڕی داوە، بۆ دەرهێنان و هەڵکۆڵێنی ئەو شوێنانه کە لە کەرەستەی عەنتییکە و بە نرخی تێدایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لاوانی شاری بیجار، ماوەیەکه خەریکی هەڵکەندنی ئەو شوێنانەن لە ئاسەوارری کۆن و عەنتیکەی تێدایە.

ئەوە سەرچاوەیەش ئەوەشی بۆ کوردپا خستەڕوو کە؛ ئامانجی سپای پاسداران لەو کارە، تێکدانی شوێنەوارە کۆنە میژووییەکانی شاری بیجاڕە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، سپای پاسداران لە ڕیگای لاوانی شاری بیجاڕەوە هەوڵی تێکدانی ئاسەوارە مێژوویەکانی وەک، تەپە کەوناراکانی شاری بیجاڕ، چاڵەمێژووییەکان و ئاسیاوە کۆنەکان و چەندین شوێنی مێژوویی ئەو شارە دەدات، بۆ دەرهێنانی کەرەستە عەنتیکەکان.

ئەوە سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت، ئەو شوێنە ئاماژە بۆ کراوانە هی کاتی پێش لە ئیسلامە و سپای پاسداران خەریکی ژینگە و شوێنە مێژووەکانی ئەو شارە لەناو دەبات.