هادی زیائەدینی پیشانگەیەکی بە ناوەڕۆکی هەڵەبجەوە کردەوە+وێنە

13:03 - 28 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: دووەمین پیشانگە لەبەرهەمەکانی پەیکەرسازی ناسراوی کورد بۆ یادی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە لە شاری سنە بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی ٢٥ی رەشەمە دووەمین پیشانگەی پەیکەرسازیی هادی زیائەدینی لە گەلەریی سوورەی پەردیس سینەما بەهمەنی بەرەوڕووی هاووڵاتییان و ئۆگرانی هونەری پەیکەرسازیدا کرایەوە.

لەو پیشانگەیەدا ٣٠ بەرهەمی ئەو پەیکەرسازە کوردە بە ناوەرۆکی هەڵەبجە، کۆبانی، شەنگال، پۆرترە، ژنان و پیاوانی کورد و چەمکی گیانفیدایی، شەهید بوون و ئەشق خراونەتە بەر دیدی هاووڵاتییان.

دووەمین پیشانگەی پەیکەرسازیی هادی زیائەدینی لە ٢٥ی مانگی رەشەمەی ئەمساڵەوە هەتا رێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٤ کراوە دەبێت.

هادی زیائەدینی ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووە و ساڵی ١٣٥٦ چۆتە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شاری تاران و چەندین بنکەی ئەکادمیکی هونەریی نیگارکێشی، پەیکەرتاشیی لە ئوستانی کوردستاندا بناخەڕێژی کردووە.

ناوبراو یەكێک لە هونەرمەندە بە توانا و ناسراوەكانی كوردە كەلە چەندین بواری هونەری و بەتایبەت پەیكەرتاشیدا بەرهەمی ناوازەی خولقاندووە و پەیكەری زۆربەی كەسایەتییە ئەدەبی و ناودارەكانی كوردی وەک \"مەستوورەی ئەردەڵان\"ی داتاشیوە.

\"25490.jpg\"

\"25489.jpg\"

\"25488.jpg\"

\"25491.jpg\"

\"25494.jpg\"

\"25493.jpg\"

\"25492.jpg\"