هادی تەنوومەند دوای تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی بۆکان

16:54 - 9 بەفرانبار 2720

ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانبار، "هادی تەنوومەند"، چالاکی کریکاری، دوای تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی بۆکان.

ئەو چالاکە کرێکارییە، سەرماوەزی ئەمساڵ پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی بۆکان، نێردرابووە مەرەخەسی.

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندان ٩٨، ئەو ئەندامەی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بۆ تێپەڕاندنی ٤٢ مانگ زیندانیی تەعزیری، بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرا.

"هادی تەنوومەند"، ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ٩١، وێڕای ٥٧ کەس لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە کۆڕی گشتیی ساڵانەی ئەو کۆمیتەدا، لە شاری "کەرەج" دەسبەسەر کرابوو و دواتر بۆ زیندانی "ڕەجایی شار" ڕاگوێزرابوو.

ئەو چالاکە کرێکارییە، پاش ئازادکرانی لە زیندانی "ڕەجایی شار"ی کەرەج، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە کۆمیتەی هاوئاهەنگی و پڕۆپاگەندە دژی نیزام" دادگایی و بە ٤٢ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.