هاجەر سەعیدی بۆ بەندی "نسوانـ"ـی زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزرا

11:49 - 29 جۆزەردان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، هاجەر سەعیدی، چالاکی مافی ژنان بۆ بەندی "نسوانـ"ـی زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگوێزرا.

ئەو ژنە چالاکەی مافی ژنان لە دەیەمین ڕۆژی دەسبەسەر کرانیدا بۆ بەندی "نسوانـ"ـی زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگوێزراوە.

ئەو چالاکە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بێبەری کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان،مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە،  بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی هاجەر سەعیدی لە بەردەسدا، نییە.

ئەو چالاکەی بواری مافەکانی ژنان، پێشتر و لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاران،  لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.