هاتوچۆکردن لە سنووری پاوە قەدەغە کرا

12:56 - 4 جۆزەردان 2722

کاناڵە تێلێگرامییە خۆجێییەکانی شاری پاوە بڵاویان کردووەتەوە کە لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، هاتوچۆکردن لە سنووری پاوە هەتا کاتێکی نادیار قەدەغە کراوە.

ئەو سەرچاوانە هەروەها نووسیوویانە: "کۆڵبەران مافی هاتوچۆیان لە سنووری پاوە نییە".

کاناڵە خۆجێییەکان هەروەها لە درێژەدا نووسیوویانە: "بەرپرسایەتیی کوژرانی ئەو کەسانە لە خاڵی سنووریی پاوە کە مەبەستیان هاتوچۆکردن لەو سنوورە بێت، لە ئەستۆی خۆیانە".

ئەو کاناڵانە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆکاری داخرانی سنوورەکانی پاوە هەتا کاتێکی نادیار، بۆ ڕێکخستنی ئەو سنوورانە لەلایەن دەوڵەتەوە گەڕاندووەتەوە.