نەوید کۆنەپۆشی، چالاکی ژینگەیی بانگهێشت و دەسبەسەر کرا

13:17 - 15 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ، نەوید کۆنەپۆشی، چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە ژینگەییە پاش دەسبەسەرکرانی لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی نەوید کۆنەپۆشی زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

 ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، ئەو چالاکە کوردە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر و ڕۆژی شەممە، ١٥ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی مەریوان ئازاد کرا.

نەوید کۆنەپۆشی تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی گوندی "ڕەشەدێ" سەر بە مەریوان و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانە.