نەوسوود/ برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی

11:22 - 6 سەرماوەز 2720

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەزا یووسفی" خەڵکی گوندی "کۆرەرەی نسار" سەر بە شاری کامیاران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، تەقەی لێکرابوو.

ڕەزا یووسفی لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی دەستی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی کرابوو.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٤ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "داریووش وەلەدبەیگی" تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی گوندی "نۆریاو" و دانیشتووی شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری نەوسوود پێکرابوو.