نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لەدەست دا

17:58 - 15 جۆزەردان 2721

ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەهبی فەتاحی"، خەڵکی گوندی "وەزلی" سەر بە نەوسوود، بەهۆی ڕاوەستان دڵ لە بەرزاییەکانی سنووری شۆشمێ، گیانی لەدەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی قورسیی بارەکەیەوە تووشی ڕاوەستانی دڵ بووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد سادقی"، خەڵکی سەقز لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی بانە بریندار بووە.