نەوسوود؛ دوو کۆڵبەری دیکە بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کران

12:29 - 7 سەرماوەز 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "میلاد ئەحمەدی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی و "ئێحسان حەبیبی" خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود، بریندار کران.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ناوبراوان کردووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کران.

هەر لەو پەیوەندییەدا، شەوی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "پوریا وەیسی" و "فەریاد وەیسی"، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کران.