نەوسوود؛ دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بریندار کران

12:08 - 12 سەرماوەز 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار و ڕەوانە ناوەندە دەرمانییەکان کران.

نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و ئەو دوو کۆڵبەرەیان بریندار کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان لە بەرزاییەوە بەر بووەتەوە و سەری بەتوندی بریندار بووە.

تاکوو ئێستا شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

ئەم دوو کۆڵبەرە دوای ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.