نەهامەتیەکانی کاسبکاران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

15:52 - 27 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕۆژی ڕابردوو، بە هۆی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەت بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی\"هۆدەران\"ی بێوران لە شاری سەردەشت، ژمارەیەک لە کۆڵبەران کوژرا و بریندار بوون و هەروەها سێ هاووڵاتیی دیکەش دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەردەشت، لانیکەم چوار کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون.

شوناسی ئەو هاووڵاتییانە بریتین لە\"ڕەحمەت خەڵکی بێواران سیامەند تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی ئالان، مەحموود هەمزەیی کوڕی قادر و ئەحمەد مام قادر، ڕاگەیەنراوە.

لەو ڕووداوەدا، ئەحمەد مام قادر\" بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوو کەس لە کۆڵبەرانی بریندار گەیەنروانەتە نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان.

هەروەها دەوترێ کە، سێ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکوومەت لە شاری سەردەشت دەستبەسەر کراون.

هەروەها بەشێکی زۆرلە کەلوپەلی خەڵکی و دوو ماشینی هاووڵاتیانی خەڵکی کوردستانی باشوور لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە خاکی کوردستانی باشوور سوتێنران.