نەغەدە/ روانگەی ئەمنیەتیی ناوەندە حکوومەتییەکان و کێشەی لاوانی کورد
22:14 - 5 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای ئۆگریی لاوانی کوردی شاری نەغەدە بە چالاکیی فەرهەنگی و هونەرییەکان، بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە بەرەوڕووی ئاستەنگ و گرفت دەبنەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شاری نەغەدە بەهۆی پێکهاتەی حەشیمەتی کورد و ئازەری، لەلایەن دەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەوڕووی سیاسەتی \"یەکدەست کردنەوە (یسکان سازی)\" بوونەتەوە و لەو پەیوەندییەدا رووداوەکانی پاش شۆرشی گەلانی ئێران و لێدوانی هاووڵاتییانی ئەو شارە، بەڵگەی سەلـمێنەری ئەم ئیدایعایە بە ئەژمار دێت.
هاووڵاتییەکی شاری نەغەدە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، رەوتی کۆچکردنی لاوانی خوێندەواری کورد بۆ شارەکانی دیکەی ئێران و تەنانەت چوونە دەرەوە لە وڵات، رووی لە زیادبوون کردووەو بەم هۆیەوە کۆمەڵێک کیشەوگرفت بەرۆکی هاووڵاتییانی گرتووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە راشیگەیاند، \"زۆربەی لاوانی کورد ئۆگرییەکی تایبەتییان بە کولتوور و فەرهەنگی کوردستان هەیە، بەڵام بەداخەوە هەوڵ و ویستەکانیان بەردەوام بەرەوڕووی ئاستەنگ دەبنەوەو لەم پەیوەندییەدا ناوەندە ئەمنییەکان رۆڵی یەکلایی کەروە دەگێڕن.
ئەو هاووڵاتییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، \"فەرهەنگی کتێب خوێندنەوە پەرەی گرتووە و هاوکات کۆمەلێک بەرنامە و کۆڕی ئەدەبی، سینەمایی و هونەری لە شاری نەغەدە بەرێوە دەچن، بەڵام دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکان لەو چالاکییانەدا، دڵساردیی لاوانی ئەو شارەی بەدواوە بووە.
لاوێکی دیکەی خەڵکی شاری نەغەدە رایگەیاند، هەڵسوکەتی بەرپرسانی ئیدارە و ناوەندە فەرهەنگییەکانی شاری ورمێ لەگەڵ هاووڵاتییانی ئەو شارە، بەبەراورد لەگەڵ ئیدارەکانی شاری نەغەدە، زۆر شیاوترە. ناوبراو هۆکاری ئەم جۆرە هەڵسوکەوتەی ناوەندە ئەمنییەکانی شاری نەغەدەی بۆ هەڵکەوتەی تایبەتیی شاری نەغدە گەڕاندەوە.
ئەو لاوە کوردە باسی لەوەش کرد، هەنووکە شاری نەغەدە هیچ ناوەندێکی فەرهەنگی تێدا نییەو بوونی ئەم جۆرە ناوەندانە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی شار، روانگە، ئایین و فەرهەنگەکان لەیەکتر نزیک دەکاتەوە.
ئەو لاوە کوردەی خەڵکی شاری نەغەدە، دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی لە هەڵبژاردنی شۆرای شاری نەغەدەی بە یەکێک لە نوێترین دەستێوەردانی ئەو ئیدارەیەی لە قەڵەم دا.
ئەوەش لەحاڵێک دایە کە ٥٠%ی حەشیمەتی شاری نەغەدە هاووڵاتییانی کورد پێکی دینن و لەم خولە لە هەڵبژاردنی شۆراکاندا تەنانەت یەک هاوڵاتیی کورد سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا.
شاری نەغەدە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، ٧٥ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و لە ٩٥ کیلۆمیتریی باشووری رۆژهەڵاتی شاری ورمێ هەڵکەوتووە.
هاووڵاتییانی شاری نەغەدە لەسەر ئەو باوەڕەن کە ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە ئایینی جیاوازی هاووڵاتییانی کورد و تورک، بەدەوام لە نێوان هاووڵاتییانی کورد و تورکدا سەقاڵی دووبەرەکی نانەوەن.