نەغەدە؛ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

09:58 - 15 بەفرانبار 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چەکۆ قەلەندەری"، کوڕی "حوسێن" و خەڵکی گوندی "کۆییک" سەر بە نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی "چەکۆ قەلەندەری" زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەرهەنگ عەلیزادە"، کوڕی ڕەزا و "فەرزین عەبدوڵڵازادە"، کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "کوئیک" سەر بە نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.