نەغەدە؛ محەممەدتاهیر حوسێنپوور ١٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا
                    
                    11:53 - 27 رەزبەر 2721
                
             
            هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدتاهیر حوسێنپوور"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی ڕەزا و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە "ڕووخاندنی مڵکی گشتی" و "بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی گەلاوێژی خەڵکی نەغەدە"، تۆمەتبار کردووە.
ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
محەممەدتاهیر حوسێنپوور، ٢٥ی گەلاویژی ئەمساڵ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.
 
                             
                             
                            