نەغەدە؛ دوو هاووڵاتیی کورد سەرجەم بە ١٠ مانگ زیندان مەحکووم کران

13:05 - 25 خاکەلێوه 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد مەولوودی" کوڕی موتەلیب خەڵکی گوندی "یوونسلیان" و "حوسێن خەلیانی" کوڕی خوسرەو خەڵکی گوندی "کۆییکـ"ـی شاری نەغەدە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە هەر کامەیان بە ٥ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای ئینقلابی نەغەدە ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، ئەو دوو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری نەغەدە ئازاد کرابوون.

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو.

وێنە: ئەحەد مەولوودی و حوسێن خەلیانی