نەغەدە؛ دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

10:03 - 15 بەفرانبار 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد مەولوودی"، کوڕی "موتەلیب"، خەڵکی گوندی "وێنسلییان" و "حوسێن خەلیانی"، کوڕی "خوسرەو"، خەڵکی گوندی "کۆییک" سەر بە نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ناوبراوان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چەکۆ قەلەندەری"، کوڕی "حوسێن" و خەڵکی گوندی "کۆییک" سەر بە نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

وێنە: ئەحەد مەولوودی و حوسێن خەلیانی