نەغەدە؛ حوسێن ڕەحمانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:42 - 7 بەفرانبار 2721

ڕۆژی شەممە ٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن ڕەحمانی"، کوڕی "ئەمیر" و خەڵکی "جوانڕۆ" سەر بە پارێزگای کرماشان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەز، حوسێن ڕەحمانی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە نەغەدە بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ناوبراو ٣٠ی خەزەڵوەر، بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە نەغەدە کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیران"، تۆمەتبار کردووە.