نەدانی مۆڵەت بە بڵاڤۆکێکی خوێندکاری لە شاری خۆی

16:28 - 24 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زانکۆی \"پەیام‌نوور\"ی خۆی لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژاوا رێگری لە چاپی بڵاڤۆکە خوێندکارییە کوردییەکان دەکەن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵە بەرپرسانی بەشی کاروباری فەرهەنگی و خوێندکاریی زانکۆی پەیام‌نووری شاری خۆی، بەبیانووی جۆراوجۆر دژایەتی لەگەڵ دانی مۆڵەت بە چاپ و بڵاو کردنەوەی بڵاڤۆکە خوێندکارییە کوردییەکانی ئەو زانکۆیەیان دەکەن.

ئەو دژایەتییەی بەرپرسانی زانکۆ لە کاتێک دایە کە خوێندکارە کوردەکان هەموو مەرجە یاساییەکانیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی مانگنامەیەکی کوردی – فارسی رەچاو کردووە.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەرپرسانی زانکۆی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەشێوەی سیستماتیک مۆڵەتی بلاوڤۆکە خوێندکارییە کوردییەکاانیان هەڵوەشندۆتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسانی زانکۆی رازی کرماشان مۆڵەتی بڵاڤۆکی خوێندکاریی \"شیبا\"یان هەڵوەشاندبۆوە.

هەروەها لە کۆتایی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا بڵاوکراوەی خوێدکاریی \"رێژنە\" پاش ٢ ژمارە لە چاپ، پێش چاپی گیرا.