نەخۆشیی شێرپەنجە بوو بە هۆی خۆکوشتنی ژنێکی کورد

21:56 - 21 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی خەڵکی شاری سەردەشت کە تووشی نەخۆشییی شێرپەنجە هاتبوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، ژنێکی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی \"فاتمە.ج\" لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لە دەست دا.

دەوترێت، ئەو ژنە سەردەشتییە خێزاندار و خاوەنی منداڵێکی حەوت مانگەیە کە بە هۆی ئەوەیکە تووشی نەخۆشیی شیرپەنجە هاتبوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەو پێوەندییەدا، سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوەکانی \"کەریم ئیسماعیلی، کوڕی حاجی ئیسماعیل، وریا ئیبراهیم پوور، کوڕی قادر و میلاد خوجەسته، کوڕی حسێن\" به هۆکاری نادیار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.