نەخۆشخانەی شاری شنۆ وه‌ڵامدەری نەخۆشەكان نیە

15:18 - 5 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: نەخۆشخانەی شاری شنۆ بە 25 تەختەوە وه‌ڵامدەری نەخۆشەكانی ئەو شارە نیە.

لێپرسراوی ناوەندی بهداشت و دەرمانی شاری شنۆ بە هەواڵدەریی \"میهر\"ی راگەیاندووە، بێجگە لە كەمی تەخت بۆ نەخۆش لەگەڵ كێشەی كەمی پزشكیش بەرەورووین.

محەممەد مەقسد، وتیشی: لە حاڵی حازردا نەخۆشخانەی \"نەبی ئەكرەم\" تەنیا خاوەنی 4 پزیشكە و ئەوە كێشەیەكی گەروەی درووست كردووە.

ئەو لێپرسراوە وتیشی بڕیاری درووست كردنی بینایەكی نوێ بەمەبەستی فریا گوزاری دراوە و نزیك بە 750 میلیۆن تەمەن بودجەشی بۆ تەرخان كراوە.

لێپرسراوی ناوەندی بهداشت و دەرمانی شاری شنۆ ئەوەشی خستە روو، ئەو ناوەندەی فریا گوزاری بیجگە لە تێچووی درووست كردنی بیناكەی پێویستی بە 700 میلیۆن تمەنیش بودجە بۆ كڕینی كەلوپەلی پزشكی هەیە.