نەبوونی گاز لە یەکێک لە گوندەکانی سەردەشت، سووتانی کچێکی مێرمنداڵی لێکەوتەوە

10:50 - 29 رێبەندان 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی "کوێستان قازانی" تەمەن ١٧ ساڵ کچی کامیل خەڵکی گوندی "گڵێنە"ی شاری سەردەشت، لە کاتی هەڵکردنی کەرەستەی گەرمکەرەوە، تووشی سووتاوی بوو.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکانی شاری سەردەشت، ئەو کچە مێرمنداڵە، پاش ئاگرگرتنی جەستەی، لە ماڵەوە هەڵهاتووەتە دەرەوە، بەڵام بەهۆی هاتنی "با"، ئاگرکە تەشەنە سەندووە ئەمەش بووەتە هۆی زیاتر سووتاندی جەستەی ئەو کچە.

پاش ڕەوانەکردنی ئەو کچە مێرمنداڵە بۆ ناوەندی دەرمانی، پزیشکەکانی شاری سەردەشت، ڕێژەی سووتای "کوێستانـ"ـیان لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ لەسەد، ڕاگەیاندووە.

هەنووکە کوێستان قازانی لە نەخۆشخانەی تەورێز لە ژێرچاوەدێری پزیشكیدایە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی حکوومەتی لە شاری سەردەشت و لە دوایین ئاماری گازکێشان بۆ ئەو گوندەکانی بەخشی وەزێنە لە چوار مانگی ڕابردوودا، لە سەدا ٨٠ هەتا ٨٨%، ئەو بەخشە گازکێشی بۆ نەکراوە.

گوندی گڵێنە لە ٧ کیلۆمێتریی شاری سەردەشت هەڵکەوتووە.