نەبوونی شوێنی شیاوی خوێندن هەتا وەرگرتنی زۆرە ملیی پارە بۆ قوتابیان

20:35 - 15 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: هێندێک لە گوندەکانی ناوچەی سەردەشت لە هەبوونی شوێنی شیاو بۆ خوێندنی قوتابیان بێبەرین و هاوکات قوتابیانی قوتابخانەی گوندی عەلیابادی بۆکان بە زۆرە ملی پارەیان لێ ئەستێندراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ قوتابیانبی گوندەکانی \"دەرماناوێ و سێوەتاڵ\" لە ناوچەی سەردەشت لە هەبوونی شوێنی شیاو بۆ خوێندن بێبەرین و ئەمەش کێشەی بۆ مامۆستا و قوتابیان دروست کردووە.

بە وتەی سەرچاەیەکی ئاگادار هەر کام لە و دوو گوندە زیاتر لە ١٠ قوتابیی کوڕ و کچی تێدایە، بەڵام قوتابیان لە ژوورێکی ٥ مەتریدا وانەیان پێ دەوترێتەوە.

\"16606.jpg\"
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی قوتابخانەی \"سالمی ٢\"ی گوندی \"عەلیاباد\"ی شاری بۆکان بە بڕیاری ئیدارەی پەروەردەی شاری بۆکان ، داوای ٥٠ هەزار تەمەن پارەی لە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە کردووە.

بەوتەی سەرچاوەتیەکی ئاگادار، \"ئەو قوتابیانەی کە نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن، لەلایەن بەرپرسی قوتابخانەوە سووکایەتی و هەڕەشەیان لێکراوە\".

سەرچاوکە وتیشی: \" قوتابخانەی عەلیاوا زیاتر لە ٥٠٠ قوتابی هەیە و بەرپرسانی قوتابخانەکەش داوایان لە قوتابیان کردووە کە دەبێ ئەو بڕە پارەیە بە قوتابخانە بدەن، ئەوەش لەحاڵێک دایە کە زۆربەی قوتابیان توانای دابین کردنی ئەو بڕە پارەیان نییە\".