نەبوونی خزمەتگوزاری و ئیمکانات گوندەکانی دیواندەرە بەرەو چۆڵبوون بردووە
15:59 - 27 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی بێ ئیمکاناتی و کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەمەڕ دابین کردنی خزمەتگوزاری بۆ گوندنشینانی ناوچەی دیواندەرە، گوندەکانی سەر بەو شارە بەرەو چۆڵ بوون دەچن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا بەشێک بەرچاو لە حەشیمەتی گوندەکانی ناوچەکانی ساڕاڵ و چلچەمەی سەربە شاری دیواندەرە، روویان لە شارەکان کردووەو کە سەرجەمیان هۆکاری کۆچکردنەکیان بۆ نەبوونی ناوەندی دەرمانی و بێهداشت، قوتابخانە و خراپیی رێگەی هاتوچۆی گوندەکان گەراندۆتەوە.
ناوچەی دیواندەرە کە ١٩٤ گوندی تێیدایە و بەرپرسی ئیدارەی رێگەوبانی دیواندەرە پێشتر رایگەیابندبوو ٣٤ گوندی ناوچەی دیواندەرە رێگەی هاتووچۆ کردنیان \"خاکی(خۆڵ)\"ـە و زۆر نالەبارەو سەرەڕای ئەوەش چەندین گوندی دیکە رێگەی هاتوچۆ کردنیان زۆر ئەستەمە.
بە گوتەی خەلکی ناوچەی دیواندەرە: گوندی (کانی کەو) کە ١٠٠ بنەماڵە بووە لە ئێستادا ٧ بنەماڵەی تیدا ماوەو گوندی (حاجی مووسا) کە زیاتر لە ١٥٠ بنەماڵە بووە بۆ ٢٠ بنەماڵە کەمی کردووە.
یەکێک لە چالاکانی شاری دیواندەرە لە وتارێکدا باسی لەوەش کردووە، ته‌نیا له‌سێ ساڵی رابردوودا زیاتر له ٥٠ بنه‌ماڵه له‌دانیشتوانی گوندی (که‌په‌ک) کۆچبه‌ری شاره‌کان بوون، که زۆریان که‌میی خزمه‌تگوزارییان رێگەوبان بهۆ هۆکاری کۆچبه‌ربوونیان بەرەو شارەکان گەڕاندۆتەوە.
یه‌کێک له‌دانیشتوانی گوندی (گوڵانه) که‌له ئێستادا ٢٠٠ بنه‌ماڵه‌یی تێدایە و وه‌ک گه‌وره‌ترین گوندی به‌شی ساراڵ دێته ئه‌ژمار گوتوویەتی: به‌رپرسان لهبهرانبهرخزمهتگوزاری بۆگوندهکان خه‌مساردن چونکه تائیستاش رێگای گوندی گوڵانه به‌ته‌واوی قیرتاونهکراوهو له‌کاتیکدا به‌نداوی سیازاخ ٢ کیلومیترله گوندەکەی ئێمه‌وه دوره، لههاوینداکێشهیی که‌م ئاوی ته‌نگی پێمان هوڵچنیوه\".
پێشتریش فەرمانداری شاری بیجاڕ، وێڕای ئاماژە کردن بە کەمبوونەوەی حەشیمەتی ئەو شارە رایگەیاندووە، پەرە نەسەندن هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی حەشیمەتی شاری بیجاڕە و لە ماوەی ساڵانی ٨٥ هەتا ٩٠ حەشیمەتی بیجاڕ نزیک بە چوار هەزار کەس کەمی کردووە.
چالاکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو باوەڕەدان، نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری له‌گونده‌کان ونه‌بوونی ژێرخانی ئابوری له شاره‌کان وکۆچی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری گوندنشینان بۆشاره‌کان، ده‌یان قه‌یرانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک (گه‌شه‌ی په‌راوێزنشینی(حاشیە نشینی) لادانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌ک دزی، توندوتیژی، توشبوون به‌ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ونهخوێنهدەواری لێده‌که‌وێته‌وه.