نەبوونی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكانی كوردستانی ئێران/ گوندی "كانیمار" لە خزمەتگوزاری بێبەرییە

15:02 - 10 بانەمەڕ 2712
كوردپا: خەڵكی گوندی كانیمار لە پارێزگای كرماشان بە هۆی نەبوونی پردی پەڕینەوە بەسەر رووبارێكدا كە بەو گوندەدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ كێشە و ئاریشەی هاتوچۆ بەرەوڕوو بوونەتەوە.

خەڵكی گوندی كانیمار بە مەبەستی دابین كردنی كەلوپەل و چوون بۆ شار دەبێ‌لەو رووبارە تێپەڕ بن، بەڵام بە هۆی نەبوونی پرد بە ناچاری بەناو ئاوەكەدا و زۆر جاریش بە \"تیوب\" دەپەڕنەوە.

هەواڵدەریی میهر لەزاری یەكێك لە دانیشتوانی گوندی كانیمار بڵاوی كردەوە، ئەو كارەی كە ئێمە دەیكەن زۆر پڕ مەترسیدارە و بەتایبەتی كاتێك كە وەرزی سەرما و سۆڵە دێت.

ئەو هاووڵاتییە لەو باوەڕە دایە، لێپرسراوانی پێوەندیدار هیچ بایەخێك بەم گوندە نادەن و هەتا ئێستا سەرەڕای ئەوەی كە چەندین جار سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەكانمان كردووە، بەڵام هیچ وڵامێكمان وەرنەگرتۆتەوە.

شەهرەكی جەعفەرئاوا و كەچەل ئاوای كرماشانیش بەدەست بێ‌ئیمكاناتییەوە دەناڵێنێن:

\"4343.jpg\"

هەر كەسێك كە بۆ یەكجار بە كۆڵانەكانی ئەو دوو شەهرەكەدا تێپەڕیت، بۆی دەردەكەوێت كە دانیشتوانەكەی لەوپەڕی بێ‌ئیمكاناتیدا ژیان بەسەر دەبەن.

دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە بەهۆی بێدەرەتانی زیاتر پێشەی كرێكاری و كۆكردنەوەی كەلوپەلیان لەناو زبڵدانەكاندا گرتۆتە بەر و زۆربەشیان بە دار و شتی سەرەتایی كەپریان درووست كردووە و ژیانی تێدا دەكەن.

نەبوونی تەندرووستی لە شەهرەكی جەعفەرئاوا و كەچەڵ‌ئاوا گیانی سەدان منداڵی خستۆتە مەترسییەوە و هاووڵاتییان لەو باوەڕە دان كە خەڵكی ئەو گەڕەكانەی شاری كرماشان كەسانی لەبیر كراون.

ئاوەڕۆ و پیسایی شەهرەكی ئیسلام ئابادی ورمێ‌، مەترسییەكە بۆ تەندروستیی منداڵان:
\"4345.jpg\"

پێشتریش ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاوی كردبووە، لە شەهرەكی ئیسلام ئابادی سەر بە شاری ورمێ‌بوونی جۆگە و ئاوەڕۆی ماڵان كە بە سەردانەپۆشراوی ماوەتەوە، بۆتە سەرچاوەی پیسایی و میكرۆب كە ژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچە و بەتایبەت منداڵانی خستۆتە مەترسییەوە.

هاووڵاتییەكی دانیشتووی ئیسلام ئاباد لە ورمێ‌ئاشكرای كردبوو، سەرەڕای ئەوەی كە خەڵكی ئەو ناوچەیە چەندین جار داوایان لە ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ورمێ‌كردووە كە رێگاچارەیەك بۆ بنبڕ كردنی ئەو پیسایی و ئاوەڕۆە بدۆزنەوە و سەری دابپۆشن، بەڵام هیچ هەنگاوێك هەڵنەهێنراوەتەوە.