نەبوونی خزمەتگوازری لە شاری سونقوڕ، بڕستی لە هاووڵاتییان بڕیوە + وێنـــه

16:54 - 1 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: قیرتاو نەبوونی کۆڵانەکان و هەروەها دەرنەچوونی زێڕاب لە گەڕەکەکانی شاری سونقوڕ، هەڕەشەی بۆسەر گیانی هاووڵاتییان بەتایبەت منداڵان دروست کردووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی چەندین ساڵە گەڕەکە هەژار نشینەکانی شاری سونقوڕ لە ئوستانی کرماشان بەدەست کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئەو شارە لەمەڕ \"دوور نەخستنەوەی زێراب لە شوێنی ژیانی هاووڵاتییان و هەروەها قیرتاو نەکردنی کۆڵانەکان\"ـەوە وەزاڵە هاتوون.

بە وتەی هاووڵاتییانی شاری سونقوڕ، لە وەرزی هاویندا بەهۆی گەرمای لە رادەبەدەر، بۆنی زێڕاب لەو گەڕەکانەدا بڵاو دەبێتەوە و چەندین جۆر بوونەوەری مەترسیداری وەک \"ماڵاریا\" بۆ لای خۆی رادەکێشێ و هەڕەشە لە گیانی هاووڵاتییان دەکات.

بە وتەی یەکێکی لە دانیشتوانی شاری سونقوڕ، هاووڵاتییان بەهۆی قیرتاو نەبوونی کۆڵانەکان، لە وەرزی زستانیشدا تووشی کێشە دەبنەوەو ئەمەش زۆر جار کێشە بۆ قوتابیان و منداڵانی کەم تەمەن دروست دەکات.

دانیشتوانی شاری سونقوڕ رایانگەیاندووە، هەتا ئێستا چەندین جار سەردانی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی ئیدارە حکوومەتییەکان بە بیانووی جۆراوجۆری وەک \"نەبوونی بودجە\" لە چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە خۆ دەبوێرن.
\"14829.jpg\"

\"14830.jpg\"