نەبوونی تەرحی گەورەی سەنعەتی لە ئیلام/ زۆرترین رێژەی بێكاری لە پارێزگای ئیلام
15:32 - 8 سەرماوەز 2711
كوردپا: پارێزگای ئیلام یەكێك لەبەرچاوترین شوێنەكانی وڵاتی ئێرانە كە پڕۆژەی گەورەی سەنعەتی لەو پارێزگایەدا بوونی نیە و ئەگەریش هەیە بە نیوەچڵی مانەتەوە.
هەشت كۆمپانیای گەورەی سەنعەتی كەلە بەڵێنیەكانی دەوڵەتی دەیەم بە خەڵكی ئەو پارێزگایە بووە، هەتا ئێستا هیچكام لەو بەڵێنیانە وەدی نەهاتوون.
داریووش قەنبەری نوێنەری خەڵكی ئیلام لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هۆكاری بەڕێوە نەچوونی ئەو تەرحانەی گەڕاندۆتەوە بۆ كەمترخەمیی دەوڵەت بە نیسبەت خەڵكی ئەو ناوچەیە.
ئەو نوێنەرە ئاشكرای كردووە، رێژەی بێكاری و پەرە گرتنی ئابووری پارێزگای ئیلام لەگەڵ ساڵانی پێشوو هیچ گەشەیەكی نەكردووە و خەڵكی ئەو پارێزگایە لەگەڵ كێشەی بێكاری بەرەوڕوون.
قەنبەری وتیشی، زیاتر لە 30 ساڵە رەخساندنی هەڵی كار بۆ پارێزگای ئیلام بە فیڕۆ چووە و لەمەوبەدوا دەبێت رێگا چارەی بۆ بدوزرێتەوە.
بەپێی ئەو خشتەی زەمەنییەی كە لەلایەن ناوەندی ئاماری حكوومەتی ئێرانەوە بڵاو بۆتەوە، پارێزگا كوردنشینەكان وەكوو ئیلام و لوڕستان زۆرترین رێژەی ئاماری بێكارییان لەناو پارێزگاكانی ئێراندا هەیە