نەبوونی ئاوی خواردنەوە دانیشتوانی گوندەكانی كرماشانی تووشی كێشە كردووە
14:54 - 9 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: سەرەڕای بارینی باران و بەفر و زیادبوونی بەستنی بەنداو لە ئێران، ئێستاش هێندێ لە گوندەكانی دەوروبەری شاری سەحنە لە پارێزگای كرماشان لەگەڵ كەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون.
هەواڵدەریی \"میهر\" لە راپۆرتێكدا پەرژاوەتە سەر رەوشی خراپیی ئاوی خواردنەوە و نەبونی پڕۆژەی گەیاندنی گاز بۆ گوندەكانی دەوروبەری شاری سەحنە و نووسیویە: دانیشتوانی گوندەكانی \"شەریف ئاوا\"، \"سەدرئاوا\"، \" گورگوەند\"، \"هەرێزئاوا\" و \"چەقاگلان\" كە رۆژانە لەگەڵ نەبوونی ئاو و پچڕانی گاز بەرەوڕوون كە ئەمە بۆتە هۆی گرفتی ژیانیان و سەرەڕای ناڕەزایەتی و داخواز بۆ چارەسەریی ئەم كێشەیە، هێشتا داخوازی و گرفتەكانی ئەو گوندانە لەلایەن بەرپرسانی حكوومەتەوە پشت گوێ دەخرێت.
لە بەشێكی تر لەو راپۆرتەدا هاتووە: كە دانیشتوانی گوندەكانی سەر بە شاری سەحنە بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنەوە پەنایان بردۆتە بەر كارێز، بیر و كانییەكانی دەروروبەری گوندەكان.
كەمی و نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە گوندەكانی شاری سەحنە لە كاتێك دایە كە چەند رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی وزە باسی لە باران بارینی زۆری ئەمساڵ كردووە و لەم بارەوە رەزایەتی دەربڕیوە و رایگەیاندبوو، بە نیسبەت ساڵی پێشۆوە نزیك بە 20% زیادیی بارینی باران هەبووە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە لەگەڵ كەمیی ئاو بەرەوڕوو نابین.
بەرپرسانی حكومەتی بەردەوام باس لەوە دەكەن كە ناوچە كوردنشینەكان و بەتایبەت كرماشان یەك لە ناوچە پڕ ئاوەكانی وڵاتن، بەڵام گوندەكانی دەروروبەری تووشی كەمیی ئاو بوون و بەپێی زانیارییەكان لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا بەهۆی نەبوونی ئاو لە ئیلام چەندین گوند بە تەواوەتی چۆڵ كراون.