نیگەرانیی عاسمە جەهانگیر،لە هەمبەر دۆخی زیندانییانی مانگرتوو لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج

15:58 - 11 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەمبەر دۆخی زیندانییانی مانگرتوو لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج نیگەرانیی خۆی دەربڕێ.

عاسمە جەهانگیر، ڕیپۆرتێری تایبەتیڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانبۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، لە بەیانییەکەدا لە هەمبەر دۆخی ئەو زیندانیانەی کە بۆ بەشی زۆر ئەمنییەتیی زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج ڕاگواستراون و هەروەها شێوەی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو زیندانیانە نیگەرانیی خۆی دەربڕی.

ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوە کردووە: \"ڕاپۆرتەکان لەبارەی بارودۆخی خراپی زیندانیانی مانگرتوو و هەروەها بەردەوامیی ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ ئەو زیندانیانە بە توندی منی نیگەران کردووە\".

عاسمە جەهانگیر باسی لەوەش کردووە: \'\'بێبەشکردنی زیندانیان لە پێوەندی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پزیشک پێویستە و پێچەوانەی ئەمەلادان لە یاسا نێودەوڵەتییەکانە\".

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە: \'\'داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکەم، لە ڕێگای گفتوگۆ و نیازپاکی لەبارەی سکاڵاکان و پێشێلکردنی مافی زیندانییان ڕێگاچارەیەک بۆ دۆخی زۆر نالەباری ئەو زیندانییانە بدۆزێتەوە و ڕێز بۆ کەرامەتی ئەو زیندانییانە دابنێت\".

لەو بەیانییەی ،ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، لە لایەن \"دێنیس پوراس\" و \"ئەحمەد شەهید\" پشتیوانی لێکراوە.

لەو پێوەندییەدا، ماوەیەک پێش ئێستا جێگری بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئافریقای نێونەتەوەیی، دۆخی زیندانییانی ڕەجایی‌شاری کەرەجی بە \"نموونەی هەڵسوکەوتی بێڕەحمانە و نامرۆڤانه\" لە قەڵەم دا.

ماگدلنا مەغربی باسی لەوە کردووە: \"دۆخی تۆقێنەری زیندانییانی ڕەجایی‌شاری کەرەج \"نموونەی هەڵسوکەوتی ب‌ڕەحمانە و نامرۆڤانەیە، کە بەرپرسانی ئێران بەردەوام کەڵکی لێوەر دەگرن\".

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، محەممەد مەردانی، سەرۆکی زیندانیی ڕەجایی‌شاری کەرەج به بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی زیندانەکان ٥٣ زیندانیی سالۆنی ١٢ بەندی ٤یان بۆ سالۆنی ١٠ ڕاگواستووە.

لە کاتی ڕاگواستنی ئەو زیندانییانە ئیزنیان نەداوە، کە کەرەستەی کەسیی و هەروەها دەوا و دەرمانەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن.