نیگەرانی بنەماڵەی مەحموود ساڵحی لە بارەی تەندروستی ناوبراو

20:45 - 17 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: بارودۆخی نالەباری جەستەیی مەحموود ساڵحی نیگەرانی بنەماڵەی ناوبراوی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەحموود ساڵحی، چالاکی کرێکاری کورد کە بە هۆی نەخۆشینەوە بە دەست و پێ بەستراوی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و لەو پەیوەندیەیدا، بنەماڵەی ئەو چالاکە کرێکاریە بە هەواڵدەریی حکوومەتی \"ئیلنا\"یان ڕاگەیاندووە: \"پزیشکەکانی نەخۆشخانە بە بنەماڵەیان وتووە کە دەبێ بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی دڵی ئەو چالاکە کرێکار ه دەبێ ناوبراو بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکانی تاران، تەوریز و یان ورمێ بگوازرێتەوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە هەنوکە لە بەشی چاوەدێری تایبەتی پزیشکی دایە و سەرەڕای کێشەی دڵ، بە هۆی نەخۆشیی گورچیلە لە حەوتوویەکدا دەبێ دوو جار گۆڕینی خوێنی بۆ بکرێت.

ڕۆژتی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، ئەو چالاکە کرێکارییە بەپێی بڕیاری دادگای شاری سنە لە کاتی گۆڕینی خوێن لە نەخۆشخانە دەستبەسەر و بۆ ماوەی تێپەڕاندنی حوکمە زیندانی یەک ساڵ تەعزیری بۆ زیندان ناوەندیی شاری سەقز گوازرابووە.

حوکمی ٩ ساڵ زیندانی ناوبراو بە هۆی نالەباربوونی باری جەستەیی بۆ یەک ساڵ زیندان گۆڕدراوە و دەبێ ڕادەستی دادگای بکەن.