نیزامییانی حکوومەت لە پیرانشاردا، دەستیان بەسەر ماشینی کاسبکاراندا گرت

14:35 - 27 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: نیزامییانی حکوومەت لە پیرانشاردا، دەستیان بەسەر ١٥ ماشینی کاسبکارانی خەڵکی مەهاباددا گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی بانەمەڕ، ١٥ ماشینی کاسبکارانی مەهابادی، لە لایەن نیزامییانی حکوومەتەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

نیزامییانی حکوومەت، بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، دەستیان بەسەر ئەم ١٥ ماشینەی کاسبکاراندا گرتووە.

نیزامییانی حکوومەت، جگە لە دەسبەسەرداگرتنی ئەم ماشینانە، دەستیان بەسەر کەلوپەلەکەیشیان گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

ساڵانە، نیزامییانی حکوومەتی ئێران، وێڕای دەسبەسەرداگرتنی ماشینی کاسبکاران، هەموو کەلوپەلەکەیشیان لەگەڵ خۆیان دەبەن. بەپێی بەندی ١ی مادەی ٢ی کەلوپەلی قاچاخ، ئەگەر نرخی کەلوپەلە هاوردەکان کەمتر لە یەک ملیۆن بێت، تاوان بە ئەژمار نایەت و لە زۆربەی کاتەکاندا، نرخی کەلوپەلە هاوردەکان لە لایەن کاسبکارانەوە، کەمتر لەم نرخەیە.