نۆیەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کۆتایی پێهات+وێنە
13:13 - 1 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: شانۆی سەرشەقامی مەریوان دوای چوار رۆژ چالاكیی بەردەوام بە ناساندنی سەركەوتووەكانی ئەمساڵ و هەڵبژاردنی بەرهەمەكانی شانۆی فەجر كۆتایی بەكارەكانی هێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ٣٠ی رەزبەر بەرهەمی سەركەوتووی بەشە جۆراوجۆرەكانی نۆیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ سەرشەقامی مەریوان دیاری كران.
لێژنەی داوەران (رەزا حامیدی، حەمید رەزا نەعیمی و خوسرەو سیناكار) خەڵاتی داڕشتنی گەڵاڵەی و بیرۆكەیان بە عەزیز زادسەر لە مەریوان (شانۆی تابووتێك لەتاوان) بەخشی.
خەڵاتی تایبەتیی لێژنەی داوەرانیش پێشكەش بە موجتەبا مورادی (شانۆی پرسەی سوور) لە كرماشان كرا.
لەو فستیڤاڵەدا رێز لە نەریمان مەجید نوێنەری هەرێمی كوردستان، ئینتقام سوڵتان نوێنەری كۆماری ئازەربایجان گیراوە.
لە بەشەكانی گەڵاڵەی و رازاندنەوەی سێن (ئێستێچ)، مۆسیقا و جلوبەرگیشدا شانۆكانی\"فەریاد\" لە وەرامین، \"تابووتێك لەتاوان\" لە مەریوان و \"زاتی مرۆڤ لە سرۆشت\" لە مەریوان هەڵبژێردران.
شانۆی \" دار و با\" لە سەقزەوە یەكێكی دیكە لەو بەرهەمانە بوو كەلە بەشی ئایینیی و نەریتخوازیدا توانی سەركەوتن بەدەست بێنێت.
لەلایەكی دیكەوە ساناز درخشانی بە هۆی رۆڵ گێڕانی لەشانۆی \"زاتی مرۆڤ لە سروشتدا\" وەكوو باشترین ئەكتەری منداڵ خەڵاتی پێبەخشرا.
نەرگێس خاككار لە مەلایەر، مەرجان قاسمی لە دێلۆڕان و پەرنیان گودرزی لەتاران لە بەشی ئەكتەریدا توانیوانە خەڵاتی داوەران بۆ خۆیان مسۆكەر بكەن.
خەڵاتی تایبەتیی لێژنەی داوەرانیش بە هۆی پێشكەش كردنی شانۆی رێكوپێك و هاوئاهەنگی ناوەندانەدا پێشکەشی \"ئانتی گونە\" لە بۆکان کراوە.
لە كۆتایی فستیڤاڵەكەدا \"ئانتی گونە لە بۆكان\"، قاپێك خورما لە دێلۆران\" و تابووتێك لەتاوان\" بەشداری ركابەرییەكان بوون، كە بەرهەمی سەعید خەیرۆڵڵاهی ( قاپێك خورما) بە دەنگی بەشداربوان هەڵبژێردراوە.
بەپێی هەڵسەنگاندنی و دەنگی لێژنەی داوەران ١٧ بەرهەمی سەركەوتوو لەنۆیەمین شانۆی مەریواندا رێگەیان پێدراوە بچنە ٣٢ـەمین فستیڤاڵی شانۆی فەجرەوە.
لەكۆی گشتیی ١٢ بابەت كە بەدەستی بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەكە گەیشتبوو، ٦ دانەیان لە قاڵبی كۆی بابەتەكاندا لە چاپ درا و چەندین بەرهەمی توێژینەوەیش توانیان خەڵات بەدەست بێنن.
رێوڕەسمی كۆتایی نۆیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بە هۆی راگەیاندنی دوو رۆژ ماتەمینی لەئێران، لە بێدەنگیدا كۆتایی پێهات.