نۆروێژ/پەنابەرێکی سیاسیی کورد مەترسیی سنوورداش کردنەوەی لە ئارادایە+وێنە

13:21 - 20 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: پەنابەرێکی سیاسیی کوردی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بەرەوڕووی مەترسیی سنوورداش کردنەوە بۆتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ فەرهاد زەرنی چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ کە ماوەی ٥ ساڵە وەکوو پەنابەر لە وڵاتی نۆروێژ نیشتەجێ بووە، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بە مەبەستی رادەست کردنەوەی بۆ ئێران، دەستبەسەر کراوە.

\"18279.jpg\"
فەرهاد زەرنی چالاکی سیاسیی، لەلایەن پۆلیسی وڵاتی نۆروێژ بە مەبەستی رادەست کردنەوەی بۆ ئێران، دەستبەسەر کراوە
دەگوترێت فەرهاد زەڕنی لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا، کە لە وڵاتی نۆروێژ نیشتەجێ بووە، بەردەوام داوای پەنابەری لەو وڵاتە کردووە، بەڵام داواکاریی ناوبراو رەت کراوەتەوە.

ئەو پەنابەرە سیاسییە کوردە، دوو رۆژ پێش ئیستا لەلایەن پۆلیسی وڵاتی نۆروێژەوە بە مەبەستی رادەست کردنەوەی بۆ وڵاتی ئیران دەستبەسەر کراوە و ئەگەری رادەست کردنەوەی بۆ ئێران بە دوور لە چاوەڕوانی نییە.

بە وتەی کەسانی ئاگادار، بەهۆی ئەوەی کە فەرهاد زەڕنی ماوەی ٥ ساڵ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە، لە ئەگەری رادەست کرانەوەی بۆ وڵاتی ئیران، بەرەوڕووی مەترسیی گیانی دەبێتەوە.