نۆروێژ / خۆپێشاندانی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی، کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد + وێنــە

16:52 - 14 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی، کۆڵبەران وکاسبکارانی کورد خۆ پێشاندانێکی نارەزایەتیی لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی جۆزەردان لەلایەن کوردانی هەرچوار بەشی کوردستان و بەشێک لە ئێرانیەکان، خۆپێشاندانێک لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نۆروێژ رێکخرا.

خۆپیشاندەران لە بەردەم پارلمانی نۆروێژ کۆبوونەوە کە لەو خۆپیشاندانەدا ئاکسل هاگن ئەندامی پاڕلەمانی نۆڕوێژ وئەندامی گرووپی کاری کوردان لە پاڕلەمانی نۆڕوێژ و ناسینەری کەبودوەند بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بۆ ساڵەکانی ٢٠١١ و ٢٠١٣، پەیامێکی پێشکەش کرد.

ئەو ئەندام پارلمانەی وڵاتی نۆروێژ راشیگەیاند: ( بۆیە لەگەڵ \"ئەختەر چوهدێری\" جێگری سەرۆکی پارلمانی نوروێژ،\"محەممەد سەدیق کەبودوەند\"مان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بۆ ساڵی ٢٠١٣ کاندید کردوە کەلەو رێگایەوە دەنگی زیندانیانی سیاسی و مەدەنیی کورد بە جیهانیان بگەینین).

دواتریش پەیامی حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان بە زمانەکانی کوردی و نۆروێژی بۆ خۆپیشاندەران خوێندرانەوە.

\"13108.jpg\"

\"13114.jpg\"

\"13109.jpg\"

\"13110.jpg\"

\"13113.jpg\"

\"13111.jpg\"

\"13107.jpg\"