نوێنەرێكی مەجلیس: لە ئەگەری جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی یارانەكان شایەتی ناڕەزایەتیی بەربڵاوی هاووڵاتیان دەبین
15:37 - 30 خاکەلێوه 2712
كوردپا: نوێنەری خەڵكی شاری میاندواو، تیكاب و شاهێندژ لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، یارانە تەختییەكان وەڵامدەری پێداویستییەكانی هاووڵاتییان نین و تەنانەت بەو پارە ناتوانن تێچووی ئاو و بەرق و گاز دابین بكەن.
مەهدی عیسازادە وتی: بۆ ئەوەی كە هاووڵاتییان بتوانن ژیانێكی باشتریان هەبێت، پێویستە پێداچوونەوە بە بڕیار و تەرحی ئامانجدار كردنی یارانەكاندا بكرێت.
عیسازادە وێڕای ئاماژە كردن بە هەڵاوسانی بەرچاوی ئابووری وتیشی: دوابەدوای ئامانجدار كردنی یارنەكان نرخی شتومەكیش لە بازارەكان ئاڵوگۆڕی بەسەردا هات و دەوڵەت دەبێكارێكی وا بكات كە چیدیكە هەڵاوسان روو لە زیاد بوون نەكات، چونكە خەڵكی ئێران توانای ئەو هەڵاوسانەیان لە بواری مادییەوە نیە.
عیسازادە لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی فارس ئەوەشی خستۆتە روو، لەم قوناغەدا كە هاووڵاتییان بۆ خەرجی رۆژانەیان دەستەوەستان ماونەتەوە، پێویست ناكات قۆناغی دووەمی ئامانجدار كردنی یارانەكان بەڕێوە بچێت.
ئەو نوێنەرەی مەجلیس ئاشكراشی كرد، ئەگەر بێت و قۆناغی دووەمی ئامانجدار كردنی یارانەكان جێبەجێبكرێ، شایەتی ناڕەزایەتیی بەربڵاوی هاووڵاتییان دەبین.