نوێنەری پاوە: دەوڵەت ئاماری راستەقینەی بێکاری لە کرماشان بڵاو ناکاتەوە
15:30 - 19 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی جێبەجێ نەکرانی بەڵێنییەکانی دەوڵەت لەمەڕ چارەسەریی کێشەی بێکاری لە پارێزگای کرماشان، نرخی بیکاری لەو پارێزگایە رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بوون دەکا و ئەو رێژەیەش لە ئامارە بڵاو کراوەکانی دەولەت زۆر زیاترە.
\"نێعمەت مەنوچێهری\" نوێنەری شارەکانی پاوە، جوانڕۆ سەلاس و روانسەر بە هەواڵدەریی ئیسنای راگەیاند: بە هۆی نەبوونی ناوچەی ئازادی بازرگانی و داخرانی ناوچەی سنووریی شۆشمێ، نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان رووی لە زیاد بوون کردووە و دەوڵەتیش لەو پەیوەندییەدا ئاماری راستەقینە ئاشکرا ناکات.
ئەو نوێنەرەی مەجلیس نەبوونی پلان رێژیی درێژخایەن، نابەرپرسیارەتیی دەوڵت و لاواز بوونی کەرتی تایبەتی وەک هۆکاری سەرەکیی چارەسەر نەکرانی کێشەی بێکاری لە پارێزگای کرماشان لە قەڵەم دا.
پێشتریش \"فەتحوڵڵا حەسەنی\" نوێنەری شارەکانی قەسر شیرین و گیلانی غەرب لە مەجلیسی ئێران بە توندی دەوڵەتی ئەحمەدینژادی دابوویە بەر رەخنە و رایگەیاندبوو بەڵێنییەکانی دەوڵەت لەمەڕ رەخساندنی ٢٥٠٠ هەلی کار هیچ ئەنجامێکیان نەبووە و تەنانەت لە ئاشکرا کردنی ئاماری راستەقینەی بێکاری خۆی دەبوێرێت.
بهپێی داویین ئامار کە ناوهندی ئاماری ئێران بڵاوی کردۆتەوە، نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان ٢٠.٣% ــه کە له بواری بێکاریدا لهناو ٣١ پارێزگادا پاش پارێزگای لوڕستان بە نرخی بێکاری ٢١.٨%ــەوە لە پلەی دووەم دایە.