نوێنەری نەغەدە و شنۆ: تایبەتی كردنی یارانەكان داهاتوویەكی روونی نیە
13:15 - 30 سەرماوەز 2711
كوردپا: نوێنەری خەڵكی شارەكانی شنۆ و نەغەدە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، داهاتووی تایبەتی كردنی یارانەكان بەدەر چارەنووسی تەرحی بەشی دادپەروەری و داهاتووی منداڵان دەچێت.
عەلی زەنجانی حەسەنلوو وتی، لە راستای بەڕێوەبردنی تەرحی تایبەتی كردنی یارانەكان، بەشی وەرزێری و پیشەیی شارەكانی نەغەدە و شنۆ لەگەڵ كێشە بەرە و روون.
هەواڵدەریی فارس لە زاری عەلی زنجانیەوە بڵاوی كردەوە، بۆ لابردن و چارەسەری ئەو كێشەیە هەتا ئێستا چەندین جار بە نووسراوە وەزارتخانەكانم ئاگادار كردۆتەوە، بەڵام هەتا ئێستا وڵاممان نەدراوەتەوە.
ئەو نوێنەرەی مەجلیش وتیشی، لەلایەن مەجلیسەوە دەوڵەت ئەركدار كرا كە سەرجەم یاساكانی پێوەندیدار بە تایبەتی كردنی یارانەكان بەڕێوە ببات، كە چی هەتا ئێستاش نەیتوانیوە لەو ئەركەیدا سەركەوتوو بێت.
لە یەكەمین ساڵوەگەری تەرحی تایبەتی كردنی یارانەكاندا، دەوڵەت لەو باوەڕەدایە كە توانیویەتی سەرجەم كارەكانی پێوەندیدار بە تایبەتی كردنی یارانەكان جێبەجێ بكات، بەڵام لە هەمان كاتدا چالاكانی كرێكاری و ئابووری ئاشكرایان كردووە، بەڕێوەبردنی ئەو تەرحە بارودۆخی ئابووری چینی كەم داهاتی خراپتر كردووە.
وتە بێژی كۆمیسیۆنی ئابووری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، لە دووهەمین ساڵی تەرحی تایبەتی كردنی یارانەكاندا زیاتر لە 10 میلیۆن كەس لەو تەرحە بێبەش دەكرێن.
ئەو لێپرسراوە هۆكاری بێبەش كردنی ئەو 10 میلیۆن كەسەی لە تایبەتی كردنی یارانەكان گەڕاندۆتەوە بۆ باش بوونی بارودۆخی ئابووری ژیانیان.