نوێنەری قەسری شیرین: دەوڵەت ئاماری راستەقینەی بێکاری ئاشکرا ناکات
12:34 - 15 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: نوێنەری شارەکانی قەسر شیرین و گیلانی رۆژئاوا لە مەجلیسی ئێران، لەمەڕ بێکاری و پێڕانەگەیشتنی دەوڵەت بە کێشەکانی ئەو شارانە، رەخنەی لە دەوڵەت گرت.
هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە، \"فەتحوڵڵا حەسەنی\" نوێنەری شارەکانی قەسر شیرین و گیلانی رۆژئاوا لە مەجلیسی ئێران رایگەیاندووە : ئاکامی بەدواداچوون و مافەکانی خەڵکی ئێران گەیشتۆتە کوێ؟ ئایا هیچ کارێک بۆ خەڵکی ئێران ئەنجام دراوە؟
ئەو نوێنەرە روو لە ئەحمەدینژاد گووتویەتی کە بەڵێنی رەخساندنی ٢٥٠٠ دەرفەتی کارت بە خەڵکی ئێران دا؟ چ جوابێکت بۆ ئەو خەڵکە هەیە؟
فەتحوڵڵا حەسەنی راشیگەیاند: دەوڵەت پاش ٧ ساڵ کەوتۆتە بیری ئەوەی کە سەردانی زیندانەکان بکات، ئەی بۆ دەوڵەت ناکەوێتە بیری ئەوەی کە سەرێک لە بێکارەکانیش بدات؟
هەروەها لە درێژەی قسەکانیداراشیگایندووە، بۆچی دەوڵەت ئاماری راستەقینەی بێکاری ئاشکرا ناکات؟
پێشتر \"محەممەد نەجاڕ\" وهزیری کاری دهوڵهتی دەیەم بانگهیشتی مهجلیس کرابوو و ناوبراویان سهبارهت به ئاشکرا نەکردنی ئاماری راستەقینەی بێکاری لە ئێران دابووە بهر رهخنه.
بهپێی ئامارێک کە ناوهندی ئاماری ئێران بڵاوی کردۆتەوە، نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان ٢٠.٣% ــه و ئهو پارێزگایهله بواری بێکاریدا لهناو ٣١ پارێزگادا پاش پارێزگای لوڕستان بە نرخی بێکاری ٢١.٨%ــەوە پلهی دووەمی ههیه.
هەروەها بهپێی راپۆرتێک که سهرچاوه ههواڵدهرییهکانی حکوومەتی ئێران بڵاویان کردۆتهوه، ئاماری بێکاریی ساڵی رابردوو ئهوهنیشان دهدات که نرخی بێکاری له ئیراندا ١٢% ــه و زیاترین نرخی بێکاری له ٤ پارێزگای کوردنشینی ئێران و بەتایبەتی لە پارێزگای ئیلام دایە.
پێشتریش ئەحمەد شەوهانی نوێنەری پارێزگای ئیلام لە مەجلیس رایگەیاندبوو: ئەم پارێزگایە بە حەشیمەتی ٥٥٠ هەزار کەسەوە زۆرتر لە ١٠٠ هەزار بیێکاری هەیە، بە واتایەکی دیکە لە هەر پێنج کەس یەکیان بێکارە.
هەنووکە ٩٠% لە کەرتەکانی بەرهەمهێنان لە شارەکە پیشەسازییەکانی ئیلام و کرماشان ناچالاکن و تەنیا ١٠% یان بە کەمترین تواناییەوە کار دەکەن.