نوێنەری شۆفیرانی ناوەندی تەندروستیی سنە، دەسبەسەر کرا

11:22 - 7 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: نوێنەری شۆفیرانی ناوەندی تەندروستیی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری سنە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕەزبەر، "ئیبراهیم پیری"، نوێنەری شۆفیرانی ناوەندی بێهداشتی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، نوێنەری شۆفیرانی ناوەندی تەندروستیی شاری سنەیان، بە بۆنەی بەشداری لە مانگرتنی شۆفیرانی ئەو ناوەندە تەندروستییە دەسبەسەر کردووە.

شۆفیرانی ناوەندی تەندروستیی شاری سنە، بەهۆی پێڕانەگەیشتن بە داخوازییەکانیان و بێبەریکردنیان لە "سەنەوات" و نەبوونی خزمەتگوزاری، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.

سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی "ئیبراهیم پیری" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، هەتا ئێستا هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.