نوێنەری حدکا لە وڵاتی ئامریکا: ئێمە پەیوەندیی بەردەوامان لەگەڵ دەوڵەت، کۆنگرە و ناوەندە جۆراوجۆرەکانی ئامریکادا هەیە

22:02 - 19 بانەمەڕ 2718

ئاژانسی کوردپا: پێرزێدنت ترامپ، دەوڵەتی ئامریکای لە بەرجام هێنایە دەرەوە و گەمارۆ هەڵواسراوەکانی دژی ئێران دووبارە دەست پێکردەوە.

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕ، دانڵد ترامپ لە قسەکانی خۆیدا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کاناڵە هەواڵدەرییەکانی جیهاندا بڵاو دەبووە، ڕایگەیاند: \" ڕێژیمی ئێران سەرەکیی‌ترین دەوڵەتی پشتیوان لە تێرۆریزمە و لە گرووپە تێرۆریستییەکان و میلیشاکانی وەک، حیزبوڵڵا، حەماس، تاڵیبان و ئەلقاعیدەش پشتیوانی دەکات\".

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەو پەیوەندییەدا وتووێژێکی لەگەڵ \"ئارەش ساڵح\" نوێنەری حدکا ئەنجام داوە، کە بەم چەشنەیە:

ئارش ساڵح ڕوانگە خۆی سەبارەت بە بەرجام بەم جۆرە ڕاگەیاند: \"دەبێت بۆ ئەوەیکە بتوانین تێگەیشتنی باشترمان لەم بارودۆخە هەبێت دەبێ ڕێککەوتننامەی ناوکی وەکوو حەرەکەتێکی ڕیشەیی لە شەترنجی پەیوەندییەکانی ئامریکا و ئێراندا چاو لێبکەین. وا دێتە بەرچاو بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئۆباما و دوڵەتەکەی باسیان کردووە، ئامریکاییەکان زۆر هیواداربوون کە ئەو ڕێککەوتننامەیە بتوانێت ئاڵوگۆڕ بە سەر ڕەوتی پەیوەندییەکانی ئێران و ڕۆژئاوا دابێنێت. بەڵام لە چەند مانگێک پاش ئەو ڕێککەوتننامەیە ئەو مەسەلەیە ڕوون بووە کە دەوڵەتی ئێران هەڵسوکەوتە شەڕخوازانەکەی خۆی لە ناوچەدا درێژە پێی دەدات و بە تەما نییە ئاڵوگۆڕ لە پەیوەندییەکانی نێوان خۆی و وڵاتی ڕۆژئاوادا بهێنێت. ئەو مەسەلەیە وا دێتە پێش چاو زیاتر بەر لە هەر شتێک ئەو ڕێککەوتننامەیە دوور لە ناسینی ڕاستەقینەی دەوڵەتی ئۆباما لە ماهیەتی ڕێژیمی ئێران بووە\".

ناوبراو لە پەیوەندیی لەگەڵ چوونە دەرەوەی دەوڵەتی ئامریکا لە بەرجام ڕایگەیاند: \"چوونە دەرەوەی ئامریکا لەو ڕێککەتننامەیە بە دڵنیایەوە تواناکانی ئێران بۆ کێشە دروست کردن لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی و سەرکوتکردن لە ناو ئەو سنوورانە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە. کۆماری ئئیسلامیی هەم لە ڕوانگەی دیپلۆماتیک و هەم لە ڕوانگەی ئابووریی پراوێزخراوتر دەبێتەوە و ئەم مەسەلەیەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە ڕێژیم نەتوانێت دەستی بە سەرچاوی پێویست بۆ درێژەدان بە بەرنامە سەرکوتکەر و شەڕخوازەکان ڕابگات\".

نوێنەری حدکا لە وڵاتی ئامریکا سەبارەت بە بەرنامەکانی داهاتووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ پێشگیری لەگەڵ حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند: \"لە پەیوەندیی لەگەڵ بەرنامەکانی داهاتووی ئامریکا بۆ ئێران دەبێ بڵێین کە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا چەند خولەک پێش لە قسەکانی ترامپ سەبارەت بە چوونە دەرەوەی لە بەرجام، بە جیا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە زۆرتر ئاراستەی بەرنامەی داهاتووی ئامریکا بوو. بەو شێوەیە کە لەو بەیاننامەیەدا بەرچاو دەکەوێت ئامریکا لە هەوڵ دایە بە یارمەتی هاوپەیمانانی ئۆرووپایی خۆی فشاری ئابووریی زیاتر بخاتە سەر ئێران و هەروەها لە هەوڵی ئەوە دایە کە لە بەرانبەر زێدەخوازییەکانی ئێران لە ناوچەدا بوەستێت. بەڵام هەموو ئەو مەسئەلانە بەو واتایە نییە کە ئامریکا بەرنامەیەکی بۆ ڕووخانی وڵاتی ئێران هەبێت. ئەو فشار و قەیرانانە که ڕووبەڕوویی ئامریکا و ئیسرائیل و عەرەبستان لە لایەک و خەڵکی ئێران لە لایەکی دیکەوە بۆ حکوومەتی ئێرانی پێک هێناوە ئەم بەستیێەی پێکهێناوە کە لە ئەگەری سەرهەڵدانی خەڵک و یان خۆڕاگرییەکی کاریگەر، ڕووخانی نیزامی سیاسیی ئێران و یا پاشەکشە پێکردنی لە هێندێک بوار لە ناوچەدا ئاسانتر دەبێت\".

ناوبراو سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردنی دەوڵەتی تڕامپ لەگەڵ ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند: \"چوونە دەرەوە لە بەرجام ئەگەرچی ناشی لە گۆڕانی تێڕوانی حکوومەتی ئامریکا بە نیسبەت دەوڵەتی ئێران بووە، بەڵام بە هەمان قیاس کاریگەری لە سەر سیاسەتی ناوخۆی ئامریکا دەدانێت. بە باوەڕی من نابێت زوو نەتیجەیەکی بەپەلە لە سەر بڕیارەکەی ترامپ بگرین، چوون هێشتا وانایەتە بەرچاو کە سیاسیەتی گشتیی ترامپ لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوە لە ناوخۆی ئێران ئاڵۆگۆڕی ئەوتۆی بە سەردا هاتبێت. بەو پێیە دەوڵەتی تڕامپ هیچ هەواڵێکی جیددی بۆ نزیک بوونەوە لەگەڵ ئۆپوزسیونی ئێرانی ئەنجام نەداوە. هەڵبەت هەر لایەنێک بە نۆرەی خۆی لە هەوڵ دایە کە خۆی بە ئالترناتێڤی جێگای باوەڕ بۆ جێگرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی نیشان بدات؛ بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئۆپوزیسونی ئێرانی زۆر پڕش و بڵاون و ئەوەش کە دێتە بەرچاو، ئۆپۆزیسیۆن هەیە و هێندێک پیر بوونه و ساڵانێکە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ کۆمەڵگای خۆیان نییە و بە هەمان هۆکار پایەگایەکی کۆمەڵایەتی بەهێزە و متمانە پێکراو نییە. وا دەردەکەوێت کە ئۆپۆزیسۆنێکی بەم چەشنە نە دەتوانێت سەرنجی ڕۆژئاوا و نە ئامریکا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت ونەدەشتوانێ ڕۆڵێکی لە داهاتوودا هەبێت. ئامریکاییەکانیش خۆیان ئەو ڕاستییە دەزانن. تەنانەت جان بۆڵتۆن کە بە کەسێکی نزیک بە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ناسراوە، حەوتوویەک پێش دوای هاتنە سەر کاری له وتووێژ لەگەڵ کاناڵی \"فاکس نیوز\" ڕایگەیاند کە بە باوەڕی ناوبراو ئۆپۆزیسیۆنێک لە ئێراندانیه کە پشتی پێوە ببەستین و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لاوازه، ئەوەشبە باوەڕی من ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کاتێک جان بۆڵتۆن بەرپرسێک بووە بە پارە قسەی دەکرد و ئەوەش بە هیچ جۆرێک باسکردنی سیاسەتی فەرمی ئامریکا نیه.

ئارش ساڵح لە کۆتایی وتووێژەکەیدا دووپاتی کردەوە:\" ئێمە وەکوو حیزبی دێموکرات باوڕی قوڵمان بەرەبەرکانێی سەرەکیی لە ناوخۆی سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە ناو کۆمەڵگای خۆماندا هەیە. ڕوانینی ئێمە بۆ دیپلۆماسی بە نیشانەی هەوڵی تەواوکەر بۆ خەباتە. ئەوەی لێرە ڕوو دەدات ئەگەر خاوەنی ڕیشەیەکی کۆمەڵایەتی لە ناوخۆی ئێران نەبێت چ بۆ ئامریکاییەکان و چ بۆ خەڵکی ئێران نە سەرنج ڕاکێشە و نە جێگای پشتبەستنە. هەروەها بە یاری و تیکۆشانی خەباتی پێشمەرگە و تەشکیلاتی ناوخۆی حیزبی دێموکرات ئێمە وەک ڕەوتێکی جیددی لە لایەن وڵاتانی ڕۆئاواوه هەڵسوکەتمان لەگەڵ دەکرێت. ئێمە پێوەندییەکی پتەو و بەردەوامان لەگەڵ دەوڵەت، کۆنگره و ناوەندەکانی ئامریکاوە هەیە. بە شێوەی بەردەوام دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە گوێی ئامریکاییەکان دەگەێنین و لە هەوڵیش داین که ئەو پێوەندییە بەهێزە رابگرین و سەرنجی ئامریکاییەکان بۆ لای خۆمان ڕابکێشین.