نوێترین ژمارەی وەرزنامەی "فەرهەنگی ئیلام" چاپ و بڵاو کرایەوە
16:25 - 27 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: ژمارە ٣٦ و ٣٧ی وەرزنامەی زانستی- برەودان بە فەرهەنگی ئیلام، تایبەت بە وەرزەکانی پاییز و زستانی ئەمساڵ گەیشتە دەستی خوێنەران.
بابەت و تەوەرەکانی تازەترین ژمارەی وەرزنامەی فەرهەنگی ئیلام بریتن لە:
- لێکدانەوەی پەیوەندی نێوان سەرمایەی کۆمەڵایەتی و شوناسی نەتەوەیی لە نێوان خوێندکارانی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی ئیلام، لە نووسینی یار محەممەد قاسمی و رەزا جەماڵوەندی
- لێکدانەوەی بەشێک لە لایەنە ئەدەبییەکانی مەتۆڵکەی ئیلام، لە نووسینی عەلی حوسێنی سوهرابنژاد
- لێکدانەوەی هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانی دیاردەی توندوتیژی لە نیوان لاواندا، لە نووسینی زەهرا حەزرەتی سومعە، حوسێن ئەسەدی و سەید مالک سادقیان
- رۆڵی مێژوویی ئیلام لە برەودانی فەهەنگ و شارستانیەتی ئیران لە سەردەمی هەخامنشیەکان – لە نووسینی نەجمەدین گیلانی و فەرەیدوون ئەڵایاری
- لێکدانەوەی بەستێنەکانی سەرهەڵدانی راپەڕینی عەشایری پشتکوه، لە نووسینی گوڵناز سەعیدی و شایان کەرەمی
- تاوتوێکردنی رێگەکانی بردنەسەرێی ئاستی رۆشنبیریی ژنان، لە نووسینی مریەم عەزیزی، مەهدی شبیری و حوسێن مەهدیززادە
- توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسانە لەسەر تەون کردن لە ئیلام، لە نووسینی حوسێن یوسفی نژرا و شەعبان وەلی زادە
لەماوەی ساڵانی رابردوودا بەرپرسانی زانکۆی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەشێوەی سیستماتیک مۆڵەتی چاپی بلاوڤۆکە خوێندکارییە کوردییەکانیان هەڵوەشاندۆتەوە.
توێژەران و رۆژنامەنووسانی ئیلامیش، لەو باوەڕەدان كە ئەو پارێزگایە لە مەیدانی چاپەمەنی و بەرهەمی نووسراوی هاوچەرخی كوردیدا پێگە و سەنگێكی بەرزی هەیە، بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی هەتا ئیستا بواری گەشە کردنیان بۆ نەرەخساندووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا ئوستانی ئیلام هەتا ئێستا هۆڵێکی فەرهەنگی تێدا نییە و بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەمەڕ دروست کردنی هۆڵێکی فەرهەنگی کە پێویستییەکی سەرەکی هاووڵاتییانی ئەو ئوستانەیە، ئەوپەڕی کەمتەر خەمی دەنوێنن.