نوێترین ژمارەی دوو گۆڤارە فەرهەنگی و ئەدەبییەکەی مەریوان چاپ و بڵاو كرانەوە
18:47 - 5 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: لە رۆژانی رابردوودا ژمارەی نوێی هەردوو دوو گۆڤاری وەرزنامەی فەرهەنگی، ئەدەبی و هزریی \"زرێبار\" و \"هایا\" بە كۆمەڵێک بابەتی فەرهەنگی، ئەدەبی و فكریی و كۆمەڵایەتییەوە چاپ و بڵاو كرانەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی کوردپا، ژمارەی نوێی (٨٥ و ٨٦)ی وەرزنامەی کە تەرخانی پرسی \"سیاسەت لە كوردستان\" و پێشكەش بە بەرخودانی كۆبانی کراوە، كەوتە بەردیدی خوێنەرانی.
لەم ژمارەیەی زرێباردا لە چوارچێوەی چەندین دیمانە لەگەڵ چالاكانی سیاسی و فەرهەنگیی كورد و بیانی و بابەتی تیۆری و توێژینەوەی زانستی بە دوو زمانی كوردی و فارسی پرسی \"سیاسەت لە كوردستان\" خراوەتە بەرباس.
هەروەها، فایلی ژمارەی داهاتووی زرێبار تەرخان كراوە بۆ داعشیزم و سەرهەڵدانی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
عادڵ محەمەدپوور- بەرپرس، مەسعوود بینەندە سەرنووسەر، هەروەها مەسعوود بینەندە، عەلی دڵاویز، حەمزە محەمەدی، عادڵ محەمەدپوور و رەزا شەجیعی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زرێبار پێک دێنن.
هاوكات لەگەڵ چاپی زرێبار، ژمارەی (٧ و ٨)ی وەرزنامەی فەرهەنگی، ئەدەبی و كۆمەڵایەتیی (هایا) بە دوو زمانی كوردی و فارسی و بە كۆمەڵێک بایەتی چڕ كەوتە بەردیدی خوێنەرانی.
جیا لەەوەی لە ژمارەیەی هایادا كۆمەڵێک بایەتی فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی و ئەدەبی و دیمانەی ئەدەبی بڵاو بۆتەوە، دۆسیەیەكی تایبەت بە ئەدەبیاتی منداڵان تەرخان كراوە و ئەم ژمارەیەی هایاش پێشكەش كراوە بە منداڵانی شەنگال و كۆبانی.
هەروەها لەم ژمارە نوێیەی هایادا چەپكێک شێعری كوردی و فارسی بۆ كۆبانی و شەنگال گونجێندراون، کە لە گۆشەی تایبەت بە كۆبانی چاپ كراون.
فایلی داهاتووی هایا تەرخان كراوە بۆ \"كوردستان و هۆكاری پێكەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و فەرهەنگە جیاوازەكان\".
سەرنووسەری گۆڤاری هایا لە ئەستۆی ئەنوەر ڕەوشەنە و هەروەها عەدنان حوسێنی، سدیق زاهیدی، ئیبراهیم محەمەد حوسێنی، ڕەووف جیهانی، ئومید وەرزەندە، حامد كۆنەپۆشی دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە پێک دێنن.