نوێترین بەرهەمی نووسەرێکی مەریوانی چاپ کرا
ئاژانسی کوردپا: نووسەرێکی خەڵکی مەریوان، کتێبێکی سەبارەت بە دەروونناسیی مێرمنداڵان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە چاپی داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "سەباح نیکخا"، نووسەر و ڕۆژنامەوانی خەڵکی مەریوان، کتێبی "داخۆم بمێنم!؟" کە چه‌ند وانه‌یه‌کی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كچانی مێرمنداڵە، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
ئەم کتێبە، لە نووسینی "ئێمانوئێل ڕیگۆن و بێرنادت كاستاپراد"ە.
لە پێشەکیی کوردیی ئەم کتێبەکەدا هاتووە: "ئه‌م کتێبه یاریده‌ری کچانی مێرمنداڵه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسانتری قۆناغی مێرمنداڵی و به ئاراسته‌ی باشتر ژیان له‌نێو بنه‌ماڵه و قوتابخانه و کۆمه‌ڵگەدا، بیرۆکه و ڕێگه‌چاره‌ی ساده به‌ڵام کارای بۆیان پێشنیار کردووە... لاوازیی کتێبخانه‌ی کوردی له ئه‌ده‌بیاتی منداڵاندا و بۆشایی نه‌بوونی کتێبگه‌لی پەروەردەیی له‌م چه‌شنه بۆ مێرمنداڵان به زمانی کوردی، بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م کتێبه هانی دام و هیوادارم مێرمنداڵانی خۆشەویستی کوردستان بەهرەی لێوەربگرن".
"سەباح نیکخا" کە ئیستە پەناخوازە و لە وڵاتی تورکیەدا دەژی، خاوەنی چەند بەرهەمێکی دیکەیە، لەوانە: کۆکردنەوە و ساخکردنەوەی دیوانی حەسرەتی شاعیر (مەلا شێخ محەممەدی خەڵووزەی مەریوان) کە ساڵی ۱۳۹۲ بەرابەر لەگەڵ ۲۰۱۳ی زایینی، چاپ و بڵاوکراوەتەوە.