نوێترین ئاڵبۆمی خەبات مەولوودی بڵاو کرایەوە

22:29 - 1 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: رێکەوەتی ٣٠ خاکەلێوە نوێترین ئاڵبۆمی گۆرانیی \"خەبات مەولوودی\" هونەرمەندی خەڵکی شاری بۆکان لەژێر ناوی \"وەرزی دووری \" لەلایەن وەشانگەی \"VIN\" لە شاری هەولێر لە سەر ئاستی کوردستاندا بڵاو کرایەوە.

ماڵپەڕی زریان بلاوی کردەوە، ئەو ئاڵبۆمە لە ١١ پارچە مۆسیقای کوردی پێکهاتووە و هێندێک لە گۆرانییەکان وەک: \" لێورێژ، پەری، گەورە مەبە ، دڵێک، دیاری نادیار\" لەلایەن هۆنەرمەندان : مامۆستا دلێر حوسێن، موحەمەد عەلی، فەروخ فوولادی، خەبات مەولوودی\"یـەوە ئاوازیان بۆ دانراوە.

\"12148.jpg\"
هەروەها ئەو ئاڵبۆمە ٤ گۆرانیی فۆلکلۆری \" شیرینێ و خانم ، کاروانە ، سەوزە ، بارانە \"شی لە خۆ گرتووە و ٢ گۆرانیی هونەرمەند قادر کابان و تەحسین تەهای بۆ رێز گرتن لەو هونەرمەندانە بە ستایلێکی جیاواز نوێ کردۆتەوە.

گۆرانی \"پەری \" و \" لێورێژ \" لەم ئالبۆمە \"کلیپ\"یان بۆ کراوە و لە زۆربەی میدیا کوردییەکان بڵابوونەتەوە.