نووسەرێكی كوردی گیلانغەرب توانای چاپی كتێبەكەی نیە

19:49 - 10 بەفرانبار 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری گیلانغەرب لە پارێزگای كرماشان بە هۆی دەستكورتی و هەژاری توانای چاپی كتێبەكەی نیە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە كرماشان، نووسەرێكی كورد بە ناوی پەرویز بەنەفشی لە بواری ماڵێەوە توانای ئەوە نیە كە كتێبەكەی بە ناوی \"دەنگی دڵ\" چاپ و بڵاو بكاتەوە.

كتێبی دەنگی دڵ چاپی یەكەمی بڵاو بۆتەوە و لەلایەن خوێنەران و خەڵكی پارێزگای كرماشانەوە داوا كراوە كە بۆ جاری دووهەم ئەو كتێبە چاپ بكرێتەوە.

\"banafshi.jpg\"

پێشتر ئیدارەی ئیرشاد و فەرهەنگی پارێزگای كرماشان بەڵێنی بە پەرویز بەنەفشی نووسەری كوردی گیلانغەرەب دابوو كە بۆ چاپی دووبارەی كتێبی \"دەنگی دڵ\" یارمەتیی ماڵی دەكات، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەواڵێك لەو یارمەتییە نیە.

پەرویز بەنەفشی هەتا ئێستا دوو كتێبی دیكەشی بە زاراوەی كەڵهۆڕی چاپ و بڵاو كردۆتەوە.

\"شنەی شەماڵ و ئەمساڵی كوردی\" بەرهەمی پەرویز بەنەفشین.