نووسەرێكی بەناوبانگی سووریە لە ناوەندە ئەمنییەتییەكانی ئەو وڵاتە گیانی لەدەست دا

15:04 - 17 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: نووسەر و لێكۆڵەرێكی بەناوبانگی سووریە بەهۆی ئەشكەنجە و لێدانی لەرادەبەدەر لە یەكێك لە ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئەو وڵاتە گیانی لەدەست دا.

\"محەممەد نمر\" ئەلمەدەنی چەند رۆژ لەمەوبەر تەرمەكەی بە شێوێنراوی رادەستی بنەماڵەكەی كراوەتەوە.

بەوتەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە سووریە و ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە، ئەو نووسەرە زیاتر لە 10 رۆژ لەژێر ئەشكەنجەدا بووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

ئەو نووسەرە زیاتر لە 100 كتێبی چاپ و بڵاو كردۆتەوە.

\"محەممەد نمر\" ساڵی 2011 دەستبەسەر و دوای ماوەیەك ئازاد كرا و جارێكی دیكە دوو حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریەوە دەستبەسەر كرایەوە.